|
به‌ڵخه
دێی تاڤگه ئه‌فسووناوییه‌کان
ئه‌یووب ڕۆسته‌م
( به‌ڵخه)
یه‌کێکه
له دێهاته گه‌وره‌کانی هه‌ورامانی ئه‌م دیو ، ده‌که‌وێته
سه‌ر ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلی نێوان ( بیاره و ته‌وێڵه)
هاو سونوره له‌گه‌ڵ دێکا‌نی
(سۆسه‌کان . پاڵانیان ، هاوار ، ته‌وێڵه ، ده‌گا شێخان ،
بیاره ، تاوێره ، خه‌رپانی ) له کوردستانی ئه‌مدیو وه (هانه
گه‌رمڵه ) له کوردستانی ئه‌ودیو . ده‌رباره‌ی ناوی دێی به‌ڵخه
ده‌ڵێن دوو تاڤگه‌ی گه‌وره به ناوی (سه‌رسۆڵی و چێر سۆڵی )
که له‌ناو دێکه‌دان چه‌ند چێنێک قه‌ووزه‌یان گرتووه که‌وه‌ک
به‌رد ڕه‌ق بووه ، له‌شێوه زمانی هه‌ورامیدا به قه‌وزه ده‌وترێت(به‌ڵخ)
گوایه ناوه‌که له‌وه‌وه هاتووه . ده‌ورو به‌ری (به‌ڵخه)
چه‌ند شوێنه‌وه‌ارێکی نیشته
جێبوونی دێرینی تێدایه وه‌ک ( سارای
سۆڵێ ،زێڕین دۆڵ ، هانه‌ی تا ) مێژووی دروست بونی
سارای سۆڵی بۆ ێش سه‌ر هه‌ڵدانی
دینیی پیرۆزی ئیسلام ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش به شێوازی
ناشتنی مردوه‌کانیاندا ده‌ر ده‌که‌وێت ، هه‌ر له‌م بواره‌دا
باس له‌وه ده‌که‌ین به‌ر له‌وه‌ی به‌ڵخه دروست بکرێت کۆنه
دێیه‌ک هه‌بوه با ناوی (دێگه ) و ئه‌و ده‌م له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانیه‌کاندا بووه هه‌ر که‌سێک له خه‌ڵکی ئه‌و دێیه له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ک له عوسمانییه‌کان هه‌ڵ هاتبێت رۆشتۆته شوێنێک له
پشت به‌ڵخه‌ی ئێستاوه نیشته جێبوه که له ژیر ده‌سه‌ڵاتی
سه‌فه‌ویه‌کاندا بووه ، ساڵ له دوای ساڵ ئه‌و شووێنه بووه
به دێیه‌ک به ( ده‌ره‌نه‌جات ) ناونراوه ، به‌و مانایه‌ی ئه‌وانه‌ی
چونه‌ته ئه‌وێ له عوسمانیه‌کان نه‌جاتیان بووه ، هه‌ر له
سه‌ره‌تای دروست کردنی (به‌ڵخه )
وه ئیتر به‌ره‌به‌ره خه‌ڵکی (دێگه‌و ده‌ره‌ناجات ) شوێنی
خۆیان چێ هێشتوه هاتون له‌شووێن به‌ڵخه ی ئێستادا خانویان
دروست کردووه ، دواتریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلی
نێوان( هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه ) به‌ناو
به‌ڵخه‌دا رۆشتووه زیاتر ئاوه‌دان بوه‌ته‌وه . هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
ئاوادان کردنه‌وه‌ی به‌ڵخه تا
ئێستا چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک تێیدا نیشه‌ته جێبوون به‌م ناوانه
( بنه‌ماڵه‌ی فه‌تاح به‌گ ، بنه‌ماڵه‌ی سۆفی سادق ، بنه‌ماڵه‌ی
ڕه‌حمانه سور ، بنه‌ماڵه‌ی فه‌قێ قادر ، بنه‌ماڵه‌ی تۆفیق
ره‌حمان ، بنه‌ماڵه‌ی عبدوولکریمی حه‌مه عزیز ، بنه‌ماڵه‌ی
عبدوڵ قادر ) ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی
ناودارو خاوه‌ن پا‌یه‌ی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ناسراون له‌م دێیه‌دا
هه‌ڵ که‌وتون له‌وانه ( فه‌قێ نادر : که‌سێکی ژیر‌و به سه‌لیقه
بووه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند سالێک له‌ناو سوپای عوسمانی‌دا سه‌رباز
بووه تورکیه‌کی باشی زانیه‌وه ، له‌گه‌ڵ دوو که‌سی تر که یه‌کێکیان
خاڵکی ته‌وێڵه بووه به ناوی (حه‌مه یوسف ناسراوه به
یۆسۆڵه ) له هه‌ورامانه‌وه به پێ چوون بۆ ئه‌سته‌مبوڵ و
له وێ چاویان به سوڵتانی عوسمانی که‌وتوه ، له‌و چاو پیکه‌وتنه
دا سکاڵا‌و بێزاری خه‌ڵکی هه‌ورامانیان له‌ده‌ست کارباده‌ستانی
عوسمانی به‌ناو براو گه‌یاندووه ، له‌سه‌ر ڕۆشنای سکاڵاکه‌یان
هه‌تاکو خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌ورامان قایم قامی ئه‌و ده‌مه‌ی
هه‌ڵه‌بجه له کار خراوه . فه‌تاح به‌گ : که‌سێکی دیندارو
ئا‌ین نا‌س بووه ،کاتێک عوسمانیه‌کان زه‌وییان بۆ ( ئاغا ، به‌گ
، خان ) ه کان تاپۆ کردووه ، ئه‌و هیچ زه‌وییه‌کی وه‌ر نه‌گرتووه
به حه‌رامی زانیه‌وه . (مامۆستا مه‌لا سه‌لیم ، مه‌لا جه‌لال
، مه‌لا ئه‌سعه‌د ، مه‌لا مه‌حمود ) یش چوار مه‌لای ناسراوی
به‌لخه‌یی بون و به‌رده‌وام خه‌ریکی رێنمایی کردنوو ئا‌مۆژگاری
کردنی خه‌ڵکی دێکه‌یان بوون . هه‌ر یه‌ک له ( حاجی ئه‌لی به‌گ
، خاتوو زوبه‌یده و پووره په‌ری جان ، حه‌مه ساڵه‌حی ئه‌لی
به‌گ ) یش به‌کاری جه‌راحی خزمه‌تی خه‌ڵکیان کردوه‌و هه‌روه‌ها
چاره سه‌رکردنی گه‌لێک نه‌خۆش به‌ڕێگه‌ی پزیشکی ده‌رمان گه‌ری
میللی . دێی به‌لخه ژماره‌یه‌ک وه‌ستای ده‌ست ڕه‌نگینی پیشه‌سازییه
ده‌ستییه‌کانی تێدابووه ، له‌وانه (
1- حاجی خاڵه ، یه‌کێک
بووه له جۆڵا ناسراوه‌کانی هه‌ورامان .
2- ئه‌حمه‌دی وه‌ستا
فه‌تاح وتۆفیق شایله ، وه‌ستای دروست کردنی بنه کڵاش بوون
.
3- مینا هه‌ورامی و
خه‌دیجه فه‌تاح ، وه‌ستای دروست کردنی مه‌وجو جاجم بووون .
به‌ڵخه به هه‌وارگه‌و سه‌یرانگه‌ی خۆش و دڵڕفێن به‌ناوبانگه
وه‌ک ( ته‌وه‌نێ ، وه‌زه‌نێ ، سه‌روه‌زه‌ن ، وه‌ر وه‌زه‌ن ،
مێشله ) ئه‌م شوێنانه له‌به‌هارو هاویندا شوێنی سه‌یران
کردنن و ساڵانه هه‌زاران که‌س به مه‌به‌ستی سه‌یران کردن
رویان لێ ده‌که‌ن ئاهه‌نگ و ڕه‌ش به‌ڵه‌کیان تێدا ساز ده‌ده‌ن
، به‌ڵخه‌ییه‌کانیش خۆیان به‌وه ناسراون که هه‌میشه حه‌زیان
له ئاهه‌نگ وشادییه ،له‌کاتی زه‌ماوه‌نده‌کانیاندا کۆڕی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک
گه‌رم ده‌که‌ن و پێشتر شووێنی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
هه‌بووه وه‌ک (پاچاڵگا ، مله‌گا ) ، هه‌روه‌ها له‌کتی گه‌ل
کارییه‌کان ، ڕۆیشتن بۆ (شاخ ، ناوباخ ، ڕه‌زه دێم ) هه‌ڵ
په‌رکی له‌ناویاندا ئامادا بونی خۆی هه‌یه ، چه‌ند ....گۆرانی
بێژێکی ده‌نگ خۆش له به‌ڵخه‌دا هه‌ڵ که‌وتون له‌وانه ( عه‌لی
خه‌رامان ، حه‌مه خان ، دارا محمه‌د عوسمان به‌هرۆز عه‌لی ،
عادل به‌ڵخه‌ی ..هتد )
سه‌رچاوه‌کانی بژێوی
بهڵخهییهکان بریتین له :
1- باخداری : ئه‌م
دێیه سه‌دان پارچه باخی ڕازاوه‌یان هه‌یه که تایبه‌تن به
به‌رهه‌م هینانی میوه‌ی جۆراو جۆری وه‌ک ( گوێز ، توو ، هه‌نجیر
، هه‌نار ، ترێ ، قه‌یسی ، هه‌ڵوژه ، قۆخ ، هه‌رمێ ، سێ‌و )
، هه‌روه‌ها ڕوبه‌رێکی فراوان له زه‌وی قه‌ت پاڵه‌کان به‌ڕه‌زه
دێم داپشراون ، دارستانه سروشتیه‌کانیش
بایه‌خی خۆیان هه‌یه ، له
ژیانی خه‌ڵکی به‌لخه‌دا چ به‌سوود وه‌ر گرتن له به‌رهه‌مه‌کانیه‌ن
، یاخوود بۆ به‌کار هێنانیان بۆ سوته‌مه‌نی له‌وه‌رزی سه‌رماو
سۆڵه‌دا ، هه‌تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکه‌نی سه‌ده‌ی ڕابردووش
یه‌کێک بوو له سه‌رچاوه‌کانی کاسبی کردن لای بهڵخهییهکان .
2- ئاژه‌ڵداری :
ئاژه‌ڵ داری یه‌کێک بووه له سه‌ر چاوه‌کانی به ده‌ست هێنانی
داهات لای بهڵخهییهکان بایه‌خێکی زۆریان داوه‌تێ ژماره‌یه‌کیان
ئاژه‌ڵی زۆریان هه‌بووه‌و ئه‌وانی تریش هه‌ر خێزانه‌و به‌شی
خۆی هه‌بوه .
3- کشتوکاڵ : دێی به‌ڵخه
یه‌کێکه له‌و دێیانه‌ی هه‌ورامان که دانیشتوانه‌که‌ی بایه‌خ
به کشت‌و کاڵ ده‌ده‌ن ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش که زۆر جێی بایه‌خ
پێدانیانن ، بریتین له ( توتن ،گه‌نم ، جۆ ، بامێ ، ته‌ماته
، به‌ینجان )و ته‌ڕه‌که‌نی تر .
4- بێجگه له‌م سه‌ر
چاوه‌انه‌ی ناومان هێنان ، ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی ئه‌م دێیه
به کاروو باری ده‌وڵه‌تی و کاسبی کردنه‌وه خه‌ریکن .
ساڵی ( 1953 ز)
قوتابخانه له به‌ڵخه کراوه‌ته‌وه یه‌که‌م مامۆستای ناوی (حه‌سه‌ن
مسته‌فا مه‌ولانا ) بووه ، هه‌ر وه‌ها (گه‌رماوی گشتی ) و
چوار چایخانه و چه‌ند دوکانێکی تێدا بووه ، مزگه‌وتی به‌ڵخه‌ش
سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن (حه‌زره‌تی شێخ عومه‌ری بیاره ) وه دروست
کراوه ، پاشان خه‌ڵکی دێکه خۆیان پۆشتوه نوێیان کردوه‌ته‌وه
. خه‌ڵکی ئه‌م دێیه هه‌میشه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری
خوازی گه‌له‌کامان بوون ، له شۆڕشی ئه‌یلولدا زۆربه‌یان پێشمه‌رگه
بوون ، ساڵی (1977 ز ) له ئه‌نجامی سیاسه‌تی شۆفینیستانه‌ی
ڕژێمی عێراقی له‌گۆڕ نراوه‌وه توشی نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره
هاتن ، به‌وه‌ی دێکه‌یان به‌سوتتماک کراو خۆشیان به زۆره
ملێ بۆ کۆمه‌ڵگا زۆره مێکانی ( عه‌نه‌ب ، زه‌مه‌قی ، سیروان )
ڕاپێچ کران ، له‌مه‌رگه ساته گه‌وره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا
ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید بونوو خێزانی واشیان بووه تاکه که‌سیان
لی ده‌ر نه‌چووه ، له شۆڕشی نوێی گه‌که‌که‌شماندا ( 20 ) شه‌هیدی
قارامانیان به‌کاروانی سه‌رفرازی گه‌له‌کامان به‌خشیووه .هه‌ر
پاش راپه‌رینه گه‌وره‌که‌ی به‌هاری 1991 چه‌ند خێزانێکیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
سه‌ر ماوای خۆیان و خانویان دروست کردوه‌ته‌وه‌و باخه‌کانیان
ئاوه‌دان کردوه‌ته‌وه ، ژماره‌یه‌کیشیان تا ئێستاس له ( هه‌ڵه‌بجه‌ی
شه‌هید ، سلێمانی ، هه‌ولێر ) دا نیشته جێ نوو هاوینان به‌مه‌به‌ستی
خزمه‌ت کردنی باخه‌کانیان بنه‌یه‌ک بۆ ناو باخ ده‌به‌نه‌وه .
|