|
چه‌ند وته‌یه‌کی به‌نرخی ناوداران
1-
جیهان، ئه‌وانه
هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ناکه‌ن که خراپه
کارن. به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ڕه‌شه‌ی
لێ ده‌که‌ن ، که ڕێگه به
خراپه‌کاری ده‌ده‌ن.
( ئا‌لبێرت
ئانیشتاین)
2-
ئه‌و زه‌برو
زه‌نگه‌ی میلله‌تی چه‌وساوه له
ناچارییه‌وه هانای بۆ ده‌بات..
زاده‌ی زه‌برو زه‌نگی میلله‌تی
چه‌وسێنه‌ره.
(ئینگلس )
3-
هه‌ر که‌سێک به
هیوا بێت قه‌ده‌ر سه‌رکه‌وتنی بۆ
ده‌سته به‌ر بکات ، ئه‌وه مافی
ئه‌وه‌ی نییه شانازی به
ئه‌نجامه‌که‌یه‌وه بکات.
(ئه‌دۆڵف هیتله‌ر
)
4-
ده‌ساڵاتێکی زاڵ
له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گێل دا
سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات.
( نیچه )
5-
گه‌مژه‌ییه،
هه‌میشه هه‌ما‌ن کار بکه‌ین و
چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی دیکه
بین.
(ئیلی جاکسن
بیر )
6-
ڕه‌خنه ،
هه‌میشه ، سه‌ره‌تاکانی
ئاخاوتنێکی دیکه، داده‌مه‌زرێنێت
( ئه‌دۆنیس )
7-
که‌سێک که ده‌ست
له چاره‌نوسی ئه‌وانیتر وه‌ر
ده‌دات ، هه‌ر گیز چاره‌نوسی خۆی
نادۆزێته‌وه.
(پاولۆ کۆیلیۆ )
8-
ته‌واوی
مرۆڤایه‌تی مافی ئه‌وه‌ی نییه ،
ده‌نگی ناڕه‌زایی تاکه که‌سێک سه
ر‌کوت بکات.
(جۆن ستیوارت میل
).
*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^**^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^
واته
و وه ڵینا
1- جه بیکه‌سی ویم توم که‌ردی
به که‌س، نه به که‌س شیای نه
به نیمه که‌س.
(
له‌بێکه سی خۆم تۆم کردوه‌ته
که‌س، نه شیاوی که‌س بوی، نه
وه‌ک نیوه که‌س
(
2- تا نازت هه‌ن بنازه ، ناساز
بییه‌ی بسازه .
( نازت هه‌یه بنازه ، که ناساز
بوی بسازه )
3- نه‌کیشی جه‌ورو جه‌فا ،
مه‌وینی سه‌یرو سه‌فا .
( نه‌کێشی جه‌ورو جه‌فا ، نابینی
سه‌یرو سه‌فا )
4- بی پاڵای وه‌شه‌ن ، تا وه
پاڵای ته‌نگ ، بی یانه‌ی وه‌شه‌ن
، تاوه یانه‌ی جه‌نگ .
(بێ پێڵاوی خۆشه تا پێڵاوی
ته‌نگ،بی خانوویی خۆشه، تا له
خانوی جه‌نگ )
5- هه ره مه مره وه‌هاره ن
، چووزه که‌ماو دیاره‌ن ، جل و
په‌شتۆڕ جه شاره‌ن ، گرد سال
خۆزگه‌م وه پاره‌ن .
(که‌ره مه مره به‌هاره ،
چووزه‌ی که‌ما دیاره ، کورتانت
بۆ دێ له و شاره ، هه‌ر ئه و
ساڵ خۆزگه به پاره )
6- یاگی شابازان ، کۆر کۆرێ
وازان .
( له جێ ی شابازان شه‌مشه‌مه
کوێره ده‌خوێنی )
7- قنج و قیته‌ن چوون چنار– زانۆ
ته‌نیا ویش دیار.
( قیت و به‌رزه وه‌ک چنار –
ده‌زانێ ته‌نیا خۆی دیار )
8- تووشوو وه رگی بی ، تووشوو
ناحاڵی نه بی .
( توشی گورگ ببی ، توشی نه‌زان
نه‌بی )
9- هه‌ریانێ و که یه‌ک پیرش
نه‌بۆ ، په‌ی سانای پیرێ بگنو
ته‌پو کۆ.
( هه‌ر ماڵێک یه‌ک پیری نه‌بێ ،
بۆ کڕینی پیر ڕاکا ده‌س به جێ )
10- تۆ به ژیری ویت نازه ،
به پوول بابه‌یت مه نازه .
( به ژیری خۆت بنازه ، به
پاره‌ی بابت مه‌نازه )
..........
*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^*^
فرمێسکی منداڵ پاڕانه‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌ینه‌وه ده‌بێ به فرمان
دنیا بۆ پیاو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که بۆ ژن زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک
دنیایه‌که
هه‌زاران رێگه ئه‌تگه‌ێنێته خۆشی به‌ختت گه‌ر یه‌کێ له‌و
رێگایانه گیرا ئه‌وا رێگه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژێره.
هیچ شتێک گۆرانی به‌سه‌ردا
نایه‌ت ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌گۆرێین
ژیان زۆر وشکه ده‌بێ ناوه
ناوه خۆشه‌ویستی و یادگاریه جوانه‌کانی پێشوو بگه‌ڕێنینه‌وه
ره‌وشت به‌رز ئه‌وکه‌سه‌یه
که ئارام بگرێ
به‌رامبه‌ر ره‌وشتی ناشیرنی به‌رامبه‌ره‌که‌ی.
نه‌زان منداڵه هه‌رچه‌ند
پیرش بێت.
رێزی خۆت بگره تا رێزت بگرن
ئه‌وه‌نده بدوێ که گوێت لێ ده‌گرن.
راستیت خۆشبوێت به‌ڵام له هه‌ڵه‌ش ببوره.
خۆت مه‌ده‌ره ده‌ست دڵت
به‌ڵکوبه مێشک بیر بکه‌ره‌وه ئینجا
بریاربده.
مامۆستا ئه‌و که‌سه‌یه که‌مامۆستای خۆی بێت.
قسه ره‌ق ئه‌گه‌ر خۆشترین شیعر بخوێنێته‌وه.
شیعره‌که هیچ چێژ نا به‌خشێت.
زوو هه‌ڵمه چوو چونکه له دوایدا په‌شیمانی دادت نادات.
هه‌وڵبده ئه‌وه‌ی ده‌یزانی و ئه‌وه‌ی
نایزانی له‌یه‌کتری جیا بکه‌یته‌وه.
سامان وه‌كو شووشه وايه,
چه‌ند پاك و بێگه‌رد بێت زوو ده‌شكێت
|